جوانی ڕوومەت گەش

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  339 بینین
لە جیاتی یاری جوانی ڕوومەت گەش
من هەیکەلی غەم ئەگرمە باوەش
لە جیاتی بەزم و سەیران و شایی
ئازار و ناڵە و گریەم بۆتە بەش
لە بریتی خەندە و قاقای پێکەنین
بەسەریا هێنام نەگبەت باڵی ڕەش
لەبەر ئەم حاڵە وا خۆم هەست ئەکەم
سێ شووشەم پڕە لە بادەی بێ غەش
بەڵکوو لە دڵما خەفەت تێپەڕێ
ئیتر هەزار چش لە ئازاری لەش