سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد
سەرو و نەی
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
2260 بینین
سەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد
شەکەری خواردووە نەی، سەرو سەری داوە لە بەرد
گەر دەلیلی وەکو نوقتەی دەهەنت نەبوایە
منیش ئینکارم ئەکرد وەک حوکەما جەوهەری فەرد
لێی دەپاڕێمەوە ئەی ڕۆحی ڕەوانم تو خوا
چییە دەرمانی دڵم؟ پێم دەڵێ: لاچۆ دڵە دەرد