یاران وێنەکەم خەیلێ شێواوە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  284 بینین
یاران وێنەکەم خەیلێ شێواوە
وێنەی پیرێکی تەواو فەوتاوە
چەرخی ڕۆژگار هەر لە کەمیندا
بۆ ئازاری دڵ هەردەم بە تاوە