ئەوەی پارەی بوو پیاوێ تەواوە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  260 بینین
ئەوەی پارەی بوو پیاوێ تەواوە
سەد عەیبی هەبێ گشت داپۆشراوە
بەڵام کەسێکی هەژار و بێ ماڵ
با فەیلەسووف بێ پشتی شکاوە