لەبەر کە خانمی کورد بەرگی کوردی

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  428 بینین
لەبەر کە خانمی کورد بەرگی کوردی
بە لەنجەولار و ناز و سەر بڵندی
چ چالاک و دلێر و خان و مانی
بەناو بانگی لە عالەم دا بەمەردی