خودا بیگۆڕە ئەم دەورە چ دەورێ نەحس و دژوارە

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  466 بینین
خودا بیگۆڕە ئەم دەورە چ دەورێ نەحس و دژوارە
ئەوەی وا بڵح و سەر چەوتە دەبینی ئەمڕۆ سەردارە
مەحاڵە پیاوی چاک ئەمڕۆ ببێتە کار بە دەس لێرە
هەموو لەم لا و لەو لا هاتووە نەک خەڵکی ئەم شارە