جەوهەری من وەک دەبانە و تۆش بە وێنەی شینە تیغ

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  572 بینین
جەوهەری من وەک دەبانە و تۆش بە وێنەی شینە تیغ
ڕووی فەلەک ڕەش بێ کە من موحتاجی تۆمە سەد دریغ
گلەیی ناکرێ لە ئینسانی وەکوو تۆ زاهیرەن
چونکە یەک زەڕڕە ئیمانت لا نییە وەک قەومی سیغ