دڵ ئیمڕۆ تۆ بۆچ وا حەیرانی

لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
 1 خولەک  423 بینین
دڵ ئیمڕۆ تۆ بۆچ وا حەیرانی
زەردەی زامار و چەرخی دەورانی
بیرەکەی لە چی داماوی هەژار
بێ خەبەر لە حاڵ چەن ماڵ وێرانی
عومرت ڕابوارد بە غەم و مەینەت
تازە بە تەمای کامی جیهانی
زینەتی دونیات تازە لە دەس چوو
ڕوو زەرد و ڕیسوای دەور و جیرانی
چاوت هەڵبڕە زۆرت نەماوە
لە هەر دوو دونیا تۆ پەشیمانی
ئەمجارە هەڵسە وەک مەردی مەیدان
لە ڕێگەی حەقدا خۆت بکە قوربان
هەر کاتێ زانیت هەنگامی مردن
لە ناکاوێ هات بوو بە میوانی
قووڵایی ئەجەل لە ڕۆح قایم بوو
هیچ پارە ناکا شین و گریانی
لوتفیناسناوی ئەدەبی تا بە کەی خەیاڵت خاوە
بێ عەقڵ و بێ هۆش خانە وێرانی