شەوێ دانیشتم بە تاکو تەنیاوە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
422 بینین
شەوێ دانیشتم بە تاک و تەنیاوە
خەیاڵم گەڕا بە ڕووی دنیاوە
دیتی چەن نازدار ماوە بێ موراد
چەندێکیش لەناو نیعمەت خەمڵاوە
چەن کەس میحنەت بار چەرخی زەمانە
چەن کەس بەبێ کەس ماڵ وێران ماوە
چەن کەس ئەسیرە لە دووری وەتەن
بۆ جێگەیێ دوور ڕەوان کراوە
چەن کەس ئەبینی هێلانەوازە
بە دەس خۆیەوە سەری سوڕ ماوە
چەن کەس لە گێژاو بەحری بێ عەقڵی
ئەبینم بێ هۆش تەواو خنکاوە
لوتفیناسناوی ئەدەبی واز بێنە تەگبیر ئەم کارە
لە ڕۆژی ئەزەڵ وا دانراوە