تا بمێنم من بەقوربان سەر فیدای سەر تۆ ئەکەم
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
695 بینین
تا بمێنم من بەقوربان سەر فیدای سەر تۆ ئەکەم
وەختێ ڕووی تۆم لێ بزر بێ دائیمەن ڕۆڕۆ ئەکەم
گەر بە شەرتێ دەسکەوێ چاوم لە تۆ بێ نانی جۆ
لەززەتی سەر ئەرزی خوا قوربانی نانی جۆ ئەکەم
نامەیەکی دەستی خۆی گەر بۆم بنێرێ یارەکەم
هەر وەکوو مەجنوون لە کەیفا ڕوو لە شاخ و کۆ ئەکەم
گەر خوا حەز کا ببم بە باخەوان سێو و هەنار
دائەبەستم کەپری شادی ڕۆژ و شەو هۆهۆ ئەکەم
دائیمەن من هەر خەریکی سەیری گوڵزاری ئەبم
خۆشە ئەو جا حاکمی بم حوکمی سەربەخۆ ئەکەم
وا بە خوڕ دێ ئاوی چاوم هەر لە دووری چاوی کاڵ
عەکسی ئاوی شیوەسوور و جۆیی بەکرەجۆ ئەکەم
نامەوێ دونیا و لەززەت شەرتی شوانیت دەس کەوێ
هەر وەکوو مووسا منیش هەشت ساڵ شوانی تۆ ئەکەم
تا بە کەی تۆ هەر ئەڵێی لوتفیناسناوی ئەدەبی کەس گوێی لێ نییە
تۆزێ فیکرت بێ بڵێ ئەم حاڵەتانە بۆ ئەکەم