کوردە ڕاپەڕە بەرگت لەبەر کە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
455 بینین
کوردە ڕاپەڕە بەرگت لەبەر کە
خۆت لە ژێر چەپۆک بێگانە دەر کە
هەموو یەک گرن وەک برای گیانی
لە ڕووداوی کۆن سەرفی نەزەر کە
چەن زەمانێکە هەر بەش خوراوی
بەس بە خۆڕایی خوێنت هەدەر کە
خۆت موهەیا کە وەک مەردی مەیدان
لەم ڕێگە دوورە خێرا گوزەر کە
زۆر ئاگادار بە لە کەیدی دوژمن
بە ڕۆژ و بە شەو هەردەم حەزەر کە
هەتاکوو بگەی بە مەرامی خۆت
تاجی ئازادی وەک شێر لەسەر کە
باسی ڕابردوو قەت مەهێنە یاد
بوغز و ڕەق و کین لە دڵدا دەر کە
ڕۆیی بەسەر چوو دەوری ماتەمی
ئیتری هەر شوکری زاتی ئەکبەر کە
لوتفیناسناوی ئەدەبی وا دەرکەوت ڕۆژی ڕووناکی
ئەتووش تەمەننای عومری خدر کە