دیسان وا جەژنە جەژنی قوربانە
بارانی میحنەت
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
606 بینین
دیسان وا جەژنە جەژنی قوربانە
لای موسڵمانان شادی و سەیرانە
بارانی میحنەت زۆر توند ئەبارێ
بەسەر چیا و چۆڵ خاکی کوردانە
حەجاج لە مینا حەیوان بەختەکەن
کوردیش قوربانی پیر و لاوانە
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
چەن نەوجەوانان خوێنیان ڕژاوە
لە هەر چوار لاوە وەک قەسابخانە
دیسان سەر لە نوێ فتوا دراوە
ئاسمان لێڵ و تار خوێن ئەبارێنێ
بۆ حاڵی کوردان وا لە گریانە
ڕوو لە کوێ ئەکەی ئاسایش نییە
چیا و دەشت و دەر ئاگر بارانە
گشت پەراگەندە بێ ماڵ و جێ گەن
وەکوو جانەوەر وان لەو کێوانە
گەرچی ئیمرۆکە کورد زۆر زەلیلە
هەرگیز نافەوتێ مەردی مەیدانە
ڕۆژێ هەر ئەبێ وەک شێر ڕاپەڕێ
گەورە و بچووکی ئەم کورد زوبانە
لوتفیناسناوی ئەدەبی لەشکری دوژمن شکاوە
تاریکی گوزەشت بەرەو بەیانە