لاوی کورد ئیمڕۆکە ڕۆژی تێکۆشان و هیمەتە
لە کتێبی:
دیوانی لوتفی
بەرهەمی:
لوتفی (1905-1989)
1 خولەک
821 بینین
لاوی کورد ئیمڕۆکە ڕۆژی تێکۆشان و هیمەتە
کوردستانت وەک بەهەشت بوو ئیمڕۆ غەرقی زیللەتە
چەن زەمانە کورد زەلیل و ماڵ وێران و کۆڵەوار
نەگبەت و دەرد و موسیبەت گرتویە ئەم میللەتە
ئەم وڵاتە چەن شیرین بوو ئێستای عەینی دۆزەخە
بۆ نەجاتی ڕاپەڕن لەم عەسرە وەختی فرسەتە
پیاو و ژن هەم پیر و جوانتان ڕامەوستن ڕۆژ و شەو
هەوڵ بدەن بۆ دین و دونیا تا بە کەی لەم غەفڵەتە
بۆ مەرام و سوودی میللەت لەحزەیێ غافڵ مەبن
چونکە خاکی نیشتمانت پڕ لە خۆشی و سەروەتە
پڕ لە کانگای زێڕ و زیوە دار و بەردی گەوهەرە
گشتی مێرگ و مێرغوزارە چەشنی باخی جەننەتە
لوتفیناسناوی ئەدەبی بەسیە شین و گریان سەد شوکر بۆ زاتی حەق
قەومی کوردی تۆ بە جارێ ڕوو لە ڕێگەی نەسرەتە