بابەتی١٠

ئەسڵی حەوتەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  773 بینین
ئەوەی باشترە لەبۆ دونیای تۆ
یا لەبۆ پایەی ڕۆژی جەزای تۆ
هیچ واجب نییە لەسەر زاتی حەق
بۆ خۆی موختارە لە ئیشا موتڵەق
بەڵێ مەیلی بێ ئەتدا هیدایەت
بۆ کاری خێرت ئەکا عینایەت
لوتف و تەوفێقت بۆ ئەخاتە کار
بۆت ئاسان ئەکا چەن ئیشی نابار
یا ئەگەر ویستی ئازارت بدا
هەزار تەگەرەت دێنێتە ڕێگا
پەنا بە لوتفی خودای «ذي الاكرامعەرەبی»
لە جۆشی قەهر و جیلوەی ئینتیقام
زۆری دروست کرد کافری مەعلوول
بێکەس و بێدەست، داماو و مەلوول
هەروا چەن کەسیش بە وێنەی نەمروود
مەغروور و شەروور، بەدکار و مەردوود
خۆلاسەی کەلام ئەفعالی حەکیم
پڕە لە حیکمەت، لێم بکە تەسلیم
ناپاکێ بژی یا پاکێ بمرێ
هەردوو لە حیکمەت جێگەی خۆی ئەگرێ
هەر ئیشێ ئەکا پڕە لە حیکمەت
بۆ تۆ زەحمەت بێ یا خێر و ڕەحمەت
هەر ئیشێ بکا فەزڵە یا عەدڵە
کەشفی ئەم سیڕڕە بۆ زانا سەهلە