بابەتی٣٦

ئیقتیدا بە کێ ڕەوایە یا ڕەوا نییە؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  710 بینین
شەرعەن دروستە ئیقتیدای سەلیم
بە ئینسانێکی سەلەس و سەقیم
هەر وا ئیقتیدای ژنی تاهیرە
بە «مُستَحاضهعەرەبی»ی «لا مُتَحَيِّرهعەرەبی»
هەم دەسنوێژ گرتوو بە تەیەمموم کەر
بەو شەرتە قەزای فەرز نەبێ لە سەر
حازر بە قەزا، واجب بە سوننەت
باڵغ بە مناڵ خاوەن مەعریفەت
عەکسی ئەمانەیش لازمە فەهمی
نەک پیاو بە ژن قاری بە ئوممی
ئینسانی ئوممی وایە تەحدیدی
موخیل بێ بە حەرف یا بە تەشدیدی
بە ئیسقاتی ئەو یاخود بە ئیبدال
«هێ» لە شوێنی «حێ»، «زێ» لە باتی «ذالعەرەبی»
«اَرَتعەرەبی» ئوممییە کە بەبێ مەحەل
حەرفێ دەغم ئەکا هەرچەند بە بەدەل
هەروەها «اَلثَغعەرەبی» کە بێ ئیددیغام
ئەگۆڕێتەوە حەرفێ لە کەلام
بەڵام قەید ناکا «لُثغهعەرەبی»یێکی کەم
بە قەولی «ابن سريجعەرەبی»ی ئەکرەم
مەکرووهە قودوە بە «فافاعەرەبی» و «تَم تامعەرەبی»
هەم بە «لاحِنعەرەبی»ێ نەگۆڕێ کەلام
ئەگەر بیگۆڕێ و ناچار بێ، ئەشێ
بۆ وەک خۆی باشە و بۆ قاری ناشێ