بابەتی٢٢

ڕوو کردن لە قیبلە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  814 بینین
قیبلە کەعبەیە «بيت اللّهعەرەبی»ی ئەکڕەم
کە وا لە شاری مەککەی موکەڕڕەم
کەعبەی موعەززەم ئەگەر عەیانە
بۆ خۆت بیزانە و لەبۆی بڕوانە
ئەگەر غایبە بکە ئیعتیبار
بە قسەی کەسێکی عادڵ و هۆشیار
ئەگەر دەسنەکەوت شەخسێ موعتەبەر
بیدۆزەرەوە بە فیکر و نەزەر
فەقەت میحرابی «سيّد الأنامعەرەبی»
مزگەوتی شار و دێهاتی ئیسلام
ئەبن بە دەلیل بۆ قیبلەی شەرعی
مەکەوەرە دوای خەیاڵی تەبعی
نەوەک بەردەنوێژ لە سەرە ڕێدا
خۆت تەحقیق بکە قیبلە لەو جێدا
دەلیلی قیبلەی بە پایە و ڕوتبە
بۆ وڵاتی ئێمە ئەستێرەی قوتبە
بەڵکوو لە بەغدا هەتا هەمەدان
قەزوین و گورگان، تا مازندەران
هەرکاتێ قیبلەت بینی بە مەتڵووب
بۆ خۆت ڕاوەستە و ڕووبەڕووی جنووب
گەر لە پشتەوە ئەستێرەی جەدی
لەلای ڕاستەوە بە مەیلی ئەتدی
ئەو جەبهە کە تۆ ڕووبەڕووی ئەوی
قیبلەی شەرعییە، موشتەبەهـ نەوی
بەدەڵی ئەمە قیبلەنومایە
شیمالی قوتبە و قیبلە ئەولایە
مەشریقی زستان، مەغریبی هاوین
بۆ چەپ و ڕاستت بگرە بە یەقین
ڕووبەڕووی جنووب ڕاوەستە لەبار
ئەوە قیبلەیە بە قەوڵی ئەنوار
ئەگەر بە تەردید کەوتیتە مەلال
ڕوو بکە بۆلای موقتەزای خەیاڵ
کاتێ خەتای خۆت لەبۆ کەوتە دەر
بۆ خەتا قەزات واجبە لەسەر
پێویستە لەبۆ مەردی بێرەشاد
تەقلیدی دانای ساحێب ئیجتیهاد