بابەتی١١
چی مەنع ئەکرێ لە بێدەسنوێژ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
827 بینین
بەبێ دەسنوێژی حەرامە و گوناهـ
نوێژ و تەوافی ماڵی «بيت اللّهعەرەبی»
لەگەڵ هەڵگرتن یا خۆ دەس لێدان
لە پەڕە یا بەرگ یا بەرگی قورئان
هەرچیش نووسرابێ بۆ دەرسی قورئان
وەکوو سەبوورەی دەرسی مناڵان
زیاد لەمانەیش لەسەر لەش پیسان
مەنعە خۆندنەوەی بە قەسدی قورئان
نەک قەسدی دوعا یا وەعز و ئەزکار
یا بۆ تەسخیری وڵاخ بۆ سوار
هەروا حەرامە مانەوەی مزگەوت
هەم ڕابوردنی حائیز بە ڕێکەوت
ئەگەر بترسێ بە خوێنی جاری
مزگەوت پیس بکا بە ڕێبواری