بابەتی٥
باسی «استنجاء»، یانێ خۆ پاکەوە کردن لە پیسی بەر و دوا
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
854 بینین
لە شتێ تەڕ بێ و دەربێ لە عەورەت
یانێ بەر و دوا، فەرزە تەهارەت
یا بە ئاوێکی پاک و پاکۆ کەر
لابەرە پیسی لە پاش و لە بەر
یا بە ماددەیێ کە وشک بێ و پاک
بە وێنەی بەردێ هەڵی کەنێ چاک
بە سێ پیا هێنان یا زیاتر لەوە
خۆت لەو پیسییە پاک بکەرەوە
ئەگەر لە عادەت نەچووبێتە دەر
نەشیێتە سەری خاریجێکی تەڕ
وە ئیللا هەر ئاو پێویستە لەبۆت
ئەبێ ئەمری دین فێر ببی بۆ خۆت