بابەتی٩١

واقیعاتی ساڵی بیست و پێنج
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  657 بینین
ساڵی بیست و پێنج بە نەقڵی خەبەر
لەسەر تەحریکی ڕۆمی بەد ئەسەر
بە هێزی سوپای «قُسطَنطَنِيّهعەرەبی»
پەیمانی شکاند ئەسکەندەرییە
عەمری کوڕی عاس مەردی بە حیکمەت
فەتحی کردەوە بە هێز و قووەت
عەهدیان شکاند ئازەربایجان
گرتیەوە وەلید وەکوو پاڵەوان
هەر لەم ساڵا بوو کە موعاوییە
فاتیح بوو بە زۆر بۆ «عموريّهعەرەبی»
لەم ساڵا ناردی عەمری داهیە
«ابن ابي سرحعەرەبی» بۆ «افريقيهعەرەبی»
هەر لەم ساڵا بوو عوسمانی سابیر
ناردی بۆ «کابول» «عبداللّهعەرەبی»ی عامیر