بابەتی٨٣
واقیعاتی ساڵی حەڤدەی هیجری
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
975 بینین
هیرقەلی ڕۆمی لە ساڵی حەڤدە
هاتە سەر سوپای ئەبوو عوبەیدە
لە شاری «حمصاعەرەبی» مەحسووری کردن
بۆ داوای کۆمەک مەجبووری کردن
کە پێیان گەیشت ئیمدادی عێراق
هیرقەلیان شکاند بە عەونی خەللاق
هەر لەم ساڵەدا سوپای سەعدییە
«جزیرەناوی تایبەت»یان گرت هەم «ارمينيّهعەرەبی»
لەم ساڵا ڕۆیی عەلای «حضرميعەرەبی»
بۆ شەڕی «اصطخرعەرەبی» بە دەروون گەرمی
لەم ساڵا گیرا «شووشتەرناوی تایبەت» و «ئەهوازناوی تایبەت»
لەگەڵ «رامهورموزناوی تایبەت» بە مەیل و نیاز
لەم ساڵا ڕۆیین بۆ جوندی سابوور
گیرا بە پەیمان بە قەولی مەشهوور