بابەتی٩

نیکاح کردنی خەدیجە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1180 بینین
کە گەڕانەوە لە سەفەری شام
شۆرەتی دەرچوو لەلای خاس و عام
جا ئارەزووی کرد خەدیجەی عولیا
نیکاحی بکا بە قەدر و حەیا
لەپاش خوازبێنی و خوێندنی خوتبە
خەدیجە شووی کرد بەو ساحێب ڕوتبە
ئەم لە بیست و پێنج، ئەویش لە چل ساڵ
گەیشتن بە یەک بە فەڕڕ و ئیقباڵ