دەنگی کورد هی کوردە باسی ورچ و چێڵی تیا نییە
بۆ گۆڤاری دەنگی کورد
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
574 بینین
«دەنگی کوردناوی تایبەت» هی کوردە، باسی ورچ و چێڵی تیا نییە
باسی پاچ و پێمەرە و پێک و نوێڵی تیا نییە
هەوڵ ئەدات بۆ سەربەخۆیی بانگی ڕزگاری ئەکا
ڕێگەکەی ڕاست و ڕەوانە حیزە فێڵی تیا نییە
یەکیەتی گشتی ئەوێ، داوا ئەکا یەک بن هەموو
ڕێی نەجاتی گرتووە، چەوت و چەوێڵی تیا نییە
مل کەچی نامەردی ناوێ پێی خراپە نۆکەری
باسی بیر و باوەڕی خاوەن سمێڵی تیا نییە
پیاوی دانا گەر موتاڵای کات، بە وردی تێ ئەگات
هێڵەکانی ورد و ڕێکن لارەهێڵی تیا نییە
تەرجومانی کوردە شاهۆناسناوی ئەدەبی! با بژی هەر دەنگی کوردناوی تایبەت
ڕاوە ماسی بۆگەنی ناو ئاوی لێڵی تیا نییە