کوردی تێکۆشەر برا پێویستە زۆر پیاوانە بێ

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  464 بینین
کوردی تێکۆشەر برا پێویستە زۆر پیاوانە بێ
خەڵق لەجێی خۆیا بناسێت کردەوەی مەردانە بێ
لۆچ لەناو چاویا نەبێت کاتێ کەسێ ڕۆییشتە لای
دەم بە خەندە و پێکەنین و عاقڵ و فەرزانە بێ
تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بێت و خۆش خوڵق و لەبیب
نەک عەبووس و ناو چاوان گرژ و دژ و دێوانە بێ
خۆی لە خۆی زوو زوو نە گۆڕێ، فیزی بێ مانا نەکا
بێ هەوا و مێوان پەزێر و دولبەر و جانانە بێ
فەرقی کوردی کۆچەری و دێهات و شارستان نەکا
موخلیسی کورد و دژی نامەردی ئەم دەورانە بێ
هەر کەسێ ڕۆییشتە ماڵی وا نەزانێ سواڵکەرە
کورد هەمووی لای ئەو برا بن دوژمنی بێگانە بێ
کورد بەڕاستی وا نەبوو شاهۆناسناوی ئەدەبی نەمانی باشترە
تف لە ناو چاوانی ئەو کوردەی بە دڵ ئاوا نەبێ