خودایە لەم شەوی دەیجوورە کەی پەیدا ئەبێ ڕۆژێ

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  556 بینین
خودایە لەم شەوی دەیجوورە کەی پەیدا ئەبێ ڕۆژێ
لە داوی زولفی ڕزگاری دڵی شەیدا ئەبێ ڕۆژێ
بە ناحەق کوشتمی هاوارە شاهید بن موسوڵمانان
یەخەی بگرن لە جێگایێ کە سڕ ئیفشا ئەبێ ڕۆژێ
چ حاجەت غوسڵ و تەکفینی شەهیدی خەنجەری موژگان
کە چونکە حوجەتی بەو بەرگەوە ئەقوا ئەبێ ڕۆژێ
وتم: جەژنی ویسالت کەی دەبینم ڕۆحەکەم فەرمووی:
مەحاڵە تا لە دەوری قەبرەکەت غەوغا ئەبێ ڕۆژێ
فەقیر و موستەحەققم چاوەڕێی حیسسە زەکاتێکم
بفەرموو سا بزانین سابیریناسناوی ئەدەبی کەی شا ئەبێ ڕۆژێ؟
برین و عیللەتی سابیرناسناوی ئەدەبی مەگەر چا بێتەوە وەقتێ
موحەممەد شافیع و زاتی خودا پاشا ئەبێ ڕۆژێ