حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە

لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
 1 خولەک  833 بینین
حەبیبا نووری ڕوخسارت لەباتی بەرگ و نیعمەتمە
تەبیبا چاوی بیمارت دوایی دەرد و عیللەتمە
ئەگەرچی خار و سووتاوم لەبەر چاوت بیحەمدیللا
هەموو عالەم دەزانێ مایەیی فەخر و سەعادەتمە
لە شمشێری برۆت ترسم نییە سەدجار نیشانم دەی
لە ڕیشەی جەرگ و دڵ کالانی ئەو شمشێرە سەنعەتمە
بە شمشێری برۆ گەر بمکوژی یا تیری موژگانت
مەداری ئیفتیخارە هەم سەعادەت هەم شەهادەتمە
لەبەر خورشیدی حوسنت دائیمەن وەک زەڕڕە ڕەقسانم
لە شەودا هەروەکوو پەروانە خۆ سووتانن عادەتمە
بە نووری حوسنی سەرتاپا وجوودم گەر بسووتێنێ
کە بمهاڕێتەوە وەک کل بەسەر جێگایی عیززەتمە
لەهەر شوێنێ کە دانیشتی بەهەشت و حۆری پەیدایە
دەمێ ون بی لەبەر چاوم وەکوو ڕۆژی قیامەتمە
کە یووسف هاتە نێو بازاڕ هەمووکەس تالیب و کڕیار
منم بێ دەرهەم و دینار، غەزەلخوانی بەزاعەتمە
بە بێ حیکمەت نییە سابیرناسناوی ئەدەبی وەکوو قەیسی بەنی عامیر
بە ڕۆژ والشمسعەرەبیە ئەورادم، بە شەو واليلعەرەبی تاعەتمە