حاجی گیان نامان ٢
بۆ مام موحەممەد
لە کتێبی:
شیعرەکانی حیلمی کاکەیی
بەرهەمی:
حیلمی کاکەیی (1882-1966)
2 خولەک
435 بینین
حاجی گیان نامان ...
یە چەندێ وەختەن نامانت نامان
کەشتیم ها جە گێژ ئەی بەحر عومان
بێ شەوق و بێ زەوق ئیفتادەی مەیدان
دائیما مەشغووڵ کاری عەتتاری
جەو بۆنە وەیتەور لێمان بێزاری
توجاڕ دەفتەر هەم چایی و وەرەق
دەرهەق مەڵڵا دڵت بییەن ڕەق
تاجر مەرغوب وێنەی شێخ ڕەحیم
دۆست وەفادار ئەی یار قەدیم
مەشغوڵ هێلکە «یموڕتە» و خایی
فەڤێ کورد «مامک» بێزار چە چایی
ئەوەڵ سەلامم وە کوێخا دەروێش
پڵاو برنج خۆر بێ خەوف و ئەندێش
دوەمین سەلامم وە جەمیع ئاوایی
وە گەورە و بچووک وە کەیف و شایی
سێهەم سەلامم وەدێی قەڕامی
دەوران بڕانان وە شادی و کامی
ماباقی دێهات دڵ پڕ کەدەر بۆ
سەیید و باوە، لێش بێ زەرەر بۆ
نیعمەت و مەدحەت چەنی مام ئەحمەد
چاویان ماچ ئەکەم بێ حەد و عەدەد
وە سیدق و یەقین وە گیان و وە دڵ
دەست میم فەتحیە ماچ ئەکەم چون گوڵ
گەورە تا بچووک گشت ماڵ و منداڵ
دەستتان ماچ ئەکەن ئەپرسن ئەحواڵ
قەریەی تۆپزاوە تەمامی یەکسەر
سەڵامشان هەنەن کیبار و ئەسغەر
هەنی کافییەن ئەشعارم تەمام
الامر منكم باقي والسلامعەرەبی