سروەکەت بۆی عەنبەر و عودی قومارە ئەی سەبا

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  666 بینین
سروەکەت بۆی عەنبەر و عودی قومارە ئەی سەبا
بۆنی مشکی نافەیی ئاهووی تەتارە ئەی سەبا
پێم بڵێ قەترەی سبەینێ و سونبوڵ و ڕێحانەیە
یا شەمیمی نەرگسی ئەووەڵ بەهارە ئەی سەبا
بۆنی عەتری ئابی تازەی خونچەیی پوشکوتووە
یا وەکوو عەتری هەناسە و زوڵفی یارە ئەی سەبا
بۆیە ئیمڕۆ وا نەسیمت باوەشێنی دڵ ئەکا
زۆر فەرەح بەخشە بە ڕاستی غەم گوسارە ئەی سەبا
تۆ خوا تۆ بەم شنۆ هەروا موعەتتەر کە دەماغ
چون دەوای زووخی برینی دڵ فوگارە ئەی سەبا
چاوەڕوانی ڕێگەتە مینەناسناوی ئەدەبی بە دائم ڕۆژ و شەو
مەڵهەمی دڵیە کزەی سوبح و ئێوارە ئەی سەبا