قیبلەکەم حوورم ئیمانم دینم

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  554 بینین
قیبلەکەم، حوورم، ئیمانم، دینم
مایە و دەسمایەی دووکانچەی ژینم
ئاروام، ئازیزم، نووری بیناییم
تاجم، دێهیمیم، کەوکەبەی شادیم
هێز و تواناییی دڵەی زام گرتەم
دەوای ئەوگاری جەستەکەی خەستەم
جەلای بینایی و شیفای دەوای دەرد
تەسکین کەرەی هەناسانی سەرد
بەو دیدەی سیای مەستی خومارت
بەو شوعلەی ڕەخشان نووری ڕوخسارت
بەو ئەبرۆی هیلال کەچی خەمیدە
بەو خاڵ سینەی هیچ کەس نەدیدە
بەو چین پەرچەم لوولوەردەی سێوەنگ
وە ورشە و پرشەی لێوی غونچە ڕەنگ
قەسەم وە ئەڵماس تۆی گوارەیی زەرد
ئاوێزان وە بان بلووری بێگەرد
جەو ساوە دیدەم بڕیاگم جە تۆ
زایەڵەم گەرمەن شەوان تا وە ڕۆ
سەر تا پای ئازام مەگریووم چون شەمع
ئامانەن ئامان نووری دیدەکەم
بکەرۆ دەوای زامدارییی دڵ
مینەناسناوی ئەدەبی وەی ئێشۆ یانەش بۆ وە گڵ