شەوێکی شەریف نوورانی و ڕووناک

لەدایکبوونی هەڵگوردی مستەفا بەگ
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  314 بینین
شەوێکی شەریف نوورانی و ڕووناک
مونەووەر بە نوور دەوران و ئەفلاک
لە یومن و فەیزی ئەو شەوەی شیرین
بەحری ئەڵتافی حەق هاتە بەخشین
کریا بە کەرەم لە ڕەحمی دادار
هەڵگورد بە وێنەی گەوهەری شاوار
لە پاش ئەدایی شوکری لامەکان
چوومە لای پیری داهی و مێژووزان
پرسیارم لێ کرد چی بە پێکەنین
وتی تاریخە و شەست پەڕە و نەسرین