ئەی کورد زوڵم و زۆر خوێن خوارانی تۆ

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  431 بینین
ئەی کورد زوڵم و زۆر خوێن خوارانی تۆ
ناڵەی وەسۆزی ئەوگارانی تۆ
تەرفەنەی ژێر سای کۆسارانی تۆ
گڤەی خوێنی گەرم ڕامارانی تۆ
گەییە دەرگای حەق بۆمبارانی تۆ
تیر باران کران خوێن خوارانی تۆ
بۆیە زاتی حەق زوو بە دەستوبرد
قین و غەزەبی وا هەڵمەتی برد
ناوی دوژمنی تۆی خستە ژێر بەرد
عەبدولکەریمناوی تایبەتیان وەک گەماڵ پەل کەرد
هەناسەی ساردی تاڵان کریاوان
ناڵەی وەسۆزی ماوا سووتاوان
قرچەی کسپەی ئێش دڵ پڕخوێناوان
دای لە عەرش هەڵمی خوێنی کوژیاوان
لێل کزەی جەرگی ئەوگارانی تۆ
ئەی کورد ئەمجارە باش خۆت کۆ کەرۆ
لە بیر و کارت هیچ سارد مەوەرۆ
بە وادەی دوژمن قەت گول مەخۆرۆ
گەر بەستە ئینجا پشتت بکەرۆ
با ڕەت نەهێنی بەدکارانی تۆ