ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  804 بینین
ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت
نەشئە بەخشایە بە حەققت مەنزەر و سەیرانەکەت
مەڵهەمی زامی دلی ناسۆری خەم باران ئەکا
سروەیی بۆ عەمبەری خۆر کەوتن و عەسرا نەکەت
ئەی وەتەن بۆ داهی و مونسیف بەهەشت ئیسبات ئەکا
لالەزار و گوڵشەنی سەحرا و دەشت و بانەکەت
ئیشتیباهی لا ئەچێت بێ فێڵ ئەڵێت ڕیزوان هەیە
هەر کەسێ بڕواتە سەیری شاخ و دارستانەکەت
ئەی وەتەن باوەڕ بە ئایەی وەسفی ڕووی خۆری ئەکا
کافری موتڵەق ببینێ بەزمی چاو بازانەکەت
دەفعەیێکی تر بە غیلمان سەربەخۆ ناڵێ نییە
چاوی کەوتە گەنجەکان و کۆمەڵی لاوانەکەت
ئەی وەتەن دڵ گەرمە، ئیمڕۆ من تەلەبکارم لە حەق
زوو بە زوو پاڵتاوی ئازادی بکەیتە شانەکەت
کۆمەڵێ بگرن بە خۆشی ئەشرەف و سەردارەکان
بیخۆنۆ شەکراوی ئازادی لە لای سوڵتانەکەت
ئەی وەتەن ئەو ڕۆژە مینەناسناوی ئەدەبی بێت و موژدەی پێ بدا
چەن خۆشە بەو موژدە ساڕێژ بێ دڵە پڕژانەکەت