قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان

بۆ شێخ مەحموود
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  500 بینین
قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان
شێری سەر شاخی وڵاتی بابانناوی تایبەت
پەنا و پشتیوان کوردی موعەییەن
داواچی تۆڵەی خوێنی کوژیاوان
بەرز و سەربەرزی گشت ڕەگەزی مادناوی تایبەت
ڕازێنەرەوەی مێژووی کوردزبان
سوپا سالاری لەشکری بەسرا
شکێدەر وە ڕووس لە بانەشوێن و بۆکانشوێن
ڕەنگ کەری دەشتی بەر دەرزەنشوێن وە خوێن
سەرکردەی تیپی لەشکری بازیانشوێن
حەق سێنی ڕۆژی بەردەرکی سەراشوێن
کە شەشی ئەیلوول قەتڵوعام کران
پڵنگ چنگ وە خوێن ڕۆژی ئاو باریک
شۆڕەسوارەکەی چیا و هەردە و خان
قڕ کەری ئۆردووی خوێنمژی دوژمن
لە زلێوشوێن و کەناریشوێن و کەناروێشوێن و چوارتاشوێن و چنگنگیانشوێن
وە خوێنی دوژمن ڕێی سوور سووراو کەر
نو غرۆ کەری تیپ کەڕنێل کامران
بە مەلیکی کورد بە ساحێو ئاڵا
شێخ مەحموودشوێن نووسی مێژوو لە دەوران