یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە

بۆ شێخ مەحموود
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  466 بینین
یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنەناوی تایبەت
وا سوپای دوژمن چوو بۆ جاسەنەناوی تایبەت
وەڵڵا بەبێ تۆ هەرچی سەردارە
ئەمڕۆ دەربەدەر، وێڵە و ئاوارە
سەرێ هەڵبڕە لە سای سەراسەنگ
بڕوان قەومەکەت چەن ماتە و بێ دەنگ
سەیری کە دوژمن چەن شادکامە
چەن بێ ترس و خەوف چەن ساحێو سامە
پیرانناوی تایبەت ئازیەتبار دارکەلیناوی تایبەت پڕ خەم
کورد و کوردستان لە ژێر هەوری تەم