دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت

بۆ شێخ حەسەنی قەرەچێوار
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  550 بینین
دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت
تەماشای حاڵی مەنسووبی سەگی بەر قاپی دیوانت
ڕەواهی غیرەتە بۆ تۆ سەگی قاپیت بۆ ئەم حاڵە
ئەسووتێ و بە مەئیووسی فەقیری دیدە گریانت
مەدە تۆ بی و خوا، یا پیر نەماوە قووەیی تامول
دەوایی دەردی کاریم کە، سەر و ماڵم بە قوربانت
ئەوانی هیممەت و لوتفە، دەسە و داوێنتم ئەلئامان
تەداوی زامەکانم کە تەبیبا تۆ و قورئانت
ببەخشە مینەناسناوی ئەدەبی بەو نوورەی کە شوعلەی ڕوویی تاهایە
لە ڕێگەی ڕەحمەوە سەیرێ بە حاڵم کە بە چاوانت