هەر چەند نێرەکەر گل و گومییە

بۆ هاجەر خانی براژنی
لە کتێبی:
دیوانی مەلای جەباری
بەرهەمی:
مەلای جەباری (1806-1876)
 1 خولەک  963 بینین
هەر چەند نێرەکەر گل و گومییە
هەر چەند ئەسپ بەن ئاغای ڕۆمییە
سی باتمان تورش، دوو باتمان پیاز
لە گەڵ ئاوە گەڕەکەی پای جەوەل ناساز
هورد هورد بیکوتی لە هاوانا
بیساویتە قنگ هاجەر خانا
بیدەی لە دەفتەر دارا و نەدارا
هەر چەندی حوشتر جربە و هاوارا
شیر خوشیلک دۆشاو مار گیر
ئاڵەت و بیبەر زەنجەفێڵ و سیر
دووبارە بیکوتی ناو هاوانا
بیساویتە قنگ هاجەر خانا
نەوەک ئەی زامە تەشەنە کەرۆ
دوا جار دەرمان فرە بوەرۆ