عەکسی ئەبرۆی تۆ بووە هەڵهاتبێ ماهی نەوی

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  463 بینین
عەکسی ئەبرۆی تۆ بووە هەڵهاتبێ ماهی نەوی
بەرقی ڕوخسارت بووە دەرکەوتبێ گەر پرتەوی
نەشری شەوقی ئەو ڕەقیبە ڕوو ڕەشانەی تۆیە گەر
ئەم جیهانە وەک دڵی من پڕ لە زوڵمەت بێ شەوی