هەموو ئەشیایێ مەخلووقە نییە تازە نەبوونی کۆن
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
389 بینین
هەموو ئەشیایێ مەخلووقە نییە تازە نەبوونی کۆن
بە مقیاسێ بچووک و گەورە گۆڕاوە لە ئێمە چۆن
لەناو جەووی خەلادا دەنگی غائیب نابێ وەک نەبوە
قەوانێکە لە سندوقی هەوا دایە غرامافۆن