قەلبی خوێناوی مەحاڵە دابپۆشێ خوێن بڕێژ

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  404 بینین
قەلبی خوێناوی مەحاڵە دابپۆشێ خوێن بڕێژ
دامەنی ڕۆژ و کە نەگرێ وەک عەبا ڕۆژی درێژ
سەتری عەورەت گەر نەکا ئینسان لە حەیوان کەمترە
چی هەیە فکری شەقاوەت دابپۆشێ غەیری نوێژ