وەک غونچە دڵ پڕە لە عەبیری مەدیحەی ئەحمەد
لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
1 خولەک
468 بینین
وەک غونچە دڵ پڕە لە عەبیری مەدیحەی ئەحمەد
وەک گوڵ بەدەن زمانە هەموو بۆ کەلیمەی ئەشهەد
هەر کەس کە خاڵییە زمان و دڵی لەم وەجیبەیە
من شاهیدم لە هەر دوو جیهانا بە حەق مورتەد