سوراحی چاوی فنجانی بە قوم قوم شەو کە هەڵهێنا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  634 بینین
سوراحی چاوی فنجانی بە قوم قوم شەو کە هەڵهێنا
سەفی ساغیرکەشان وەستان بە لەهجەی قامەتی مینا
لە سەدمەی شەوقی ساقی و نووری بادە پرتەوێ هەستا
کە مووسا دی بە شەوقی مەیکەدە سووتا گڵی سینا