تێر دەبێ برسی خەیاڵی گەر لە قورسی مانگ بدا

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  633 بینین
تێر دەبێ برسی خەیاڵی گەر لە قورسی مانگ بدا
لازمە ئەمجا کە مانگ گیرا هەموو کەس بانگ بدا
میسلی کوڕ مردوو کە بۆ مانگی بکەن بانگ و سەڵا
ڕۆژ بگیرێ ڕەنگە ئەم قەومە فەلەک هەر قانگ بدا