ڕەشێنەی چاوی شەوقی دیدەنی یاری سپی کردووە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  453 بینین
ڕەشێنەی چاوی شەوقی دیدەنی یاری سپی کردووە
خوایا ڕوو ڕەشی کەی مانعی دیدارە ئەم بەفرە
بە تانەی سەر سپێنەی عەینی عەشقی ئێمە قەت نابێ
وەکوو بەحری سیا گەر مەوج بدا لەم شارە ئەم بەفرە