بە شانە هەر شەوێ ئەگریجە دابێنی کە تا سینە

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  538 بینین
بە شانە هەر شەوێ ئەگریجە دابێنی کە تا سینە
ئیتر دڵ هەر تەپ و کۆیە دەزانێ وەختی تا سینە
لە سینی و تەشت ئەدا عالەم کە من ئەیدەم لە سینە و سەر
لە خەڵقی وایە ڕۆژ گیرا کەچی داپۆشرا سینە