تۆ دوژمنی گرۆهی وەفایی بە ئیختیساس

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  1213 بینین
تۆ دوژمنی گرۆهی وەفایی بە ئیختیساس
زیاتر لەگەڵ منا بە جەفایی بە ئیختیساس
پێم خۆشە بمکوژن لە بەهایی خوێنما ڕەزام
توهمەت نەکەن بە شەرتێ کە ناوی بنێن قیساس
وەک زەڕڕە بۆ شوعاعی جەماڵت ڕەقس ئەکەن
وەک خۆر چ حاڵەتێکە فیرارت لە عام و خاس
ئەو شۆخە هەوری ڕەحمەتی زەحمەت کە بێتە جۆش
بنواڕە بەختی خۆت و بە دڵتا نەبێ ئیخلاس
حەمدیناسناوی ئەدەبی لە بادە لادە بەڵام هەر بە یادگار
یەک جورعە مەی بمێنێ کە عومرت بکا خەلاس