ڕێ مەدەن نامەرد کە بێتە بەزمی گوڵشەن عەندەلیب

لە کتێبی:
دیوانی حەمدی
بەرهەمی:
حەمدی (1876-1936)
 1 خولەک  677 بینین
ڕێ مەدەن نامەرد کە بێتە بەزمی گوڵشەن عەندەلیب
ناسکە گوڵ حەیفە بێتە هەم پیاڵەی نانەجیب
سەد کەڕەت تۆبەم لە عەشقی کرد و تەفرەی دامەوە
نەبووە قەت شۆخێ ئەمەندە غەمزە باز و دڵفریب
چاوی دەرمانێ بە بیمارێ بدا هەر غەمزەیە
ئەلبەتە دەرمانی خەستە وا دەکا مەست بێ تەبیب
خۆرشی شێرانی جەنگی گۆشتی فیلی جەنگەڵە
غەیری ئەربابی حەمییەت غەم بە کەس نەبووە نەسیب
من بە حاتەم قەت سەخی ناڵێم کە ماڵی دا بە خەڵق
گەوهەر و لەعلە کە هاتە سەر عەتا مەردی ئەدیب
ماڵی دنیام هەر بە خۆڕایی بەنێ قەت نامەوێ
گەر ڕجاشی لێ بکەم لێم ناگرێ پڕ پارە جێب
میسلی پەیکانی قەزایە ڕاکشاوە دووکەڵی
ئاسمانی سەیری کون کون کردووە ئاهی غەریب
حەشری ڕەندان قەت لە گەڵ ئەهلی جیهان حەمدیناسناوی ئەدەبی ئەکەن
مەسئەلەی مەی تێکەڵی خوێنی جگەر ناکا حەسیب