هەڵسین با هەڵسین هیچ ڕانەوەستین

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  771 بینین
هەڵسین با هەڵسین هیچ ڕانەوەستین
لەناو مەکتەبا کۆمەڵ ببەستین
غەزاتەی شاران بخوێنینەوە
فیکری ئەوروپا بهۆنینەوە
زۆر چاک تێ بگەین لەو دەوڵەتانە
چۆن هەڵئەسووڕێن لەگەڵ زەمانە