قیمەتی باخی بەهەشتە غونچەیی خەندانی خۆم
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1139 بینین
قیمەتی باخی بەهەشتە غونچەیی خەندانی خۆم
حەسرەتی ئاوی حەیاتە قەترەیی گریانی خۆم
تۆبەیێکم کردووە وەک کێوی ئاسن مەحکەمە
تا لە دونیادا بمێنم عەشقی چاومەستانی خۆم
نیعمەتی دنیا سەراسەر با لەبۆ تۆ بێ ڕەقیب
بەسمە تەنها فیکری بیکر و جیلوەیی جانانی خۆم
دەشتی تەنهایی چ خۆشە بۆ منی پڕ غائیلە
چونکە تەنها غار ئەکەم هەم ئەسپ خۆم مەیدانی خۆم
تازە تەڵقینم ئەکەی لادەم لە عەشقی گوڵڕوخان
تووخوا لێم لادە واعیز دینی خۆم ئیمانی خۆم
من بە سەد ئیسویچرەناوی تایبەت و چینناوی تایبەت و خەتاناوی تایبەتی ناگۆڕمەوە
ئەرخەوانی گردی سەیوانناوی تایبەت، ئاوی کانێسکانناوی تایبەتی خۆم
بۆ چی بوختان کەم کە شەیتانە گوناهم پێ ئەکا
من چ شەیتانم نییە هەر نەفسمە شەیتانی خۆم
بۆیە زۆر پێم خۆشە پیریی و خەمیدەقامەتی
چونکە دەستم هەر دەگاتە گۆشەیی دامانی خۆم
سەیلی عیسیانم ئەگەر دیجلە و فوراتە قەترەیە
سەددەیی ڕێگەی نەجاتە پادشای گەیلانی خۆم