زینەتێکی هەیە سلێمانی
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
2 خولەک
1015 بینین
زینەتێکی هەیە سلێمانی
وەسفی ناکا زوبان بە ئاسانی
کە تەماشا ئەکەم سەفای جوانی
مورغی ڕۆحم ئەڵێ بە پەنهانی
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
مەنزەری دەشتی وەیسناوی تایبەت و کانێسکانناوی تایبەت
باغی میللی کە عەتر ئەکا پەخشان
گۆیژەناوی تایبەت و گردیناوی تایبەت یارەوناوی تایبەت و سەیوانناوی تایبەت
لادەبا حەسرەتی دڵی ئینسان
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
هەر بەیانی کە زوو لە خەو هەستی
سەیری دونیا بکە بەبێ هەستی
شنەیەکی نەسیم بە سەرمەستی
تەوقیێکت لەگەڵ ئەکا دەستی
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
شاخەکەی بانگ ئەکا کە چەند جوانم
بێنە سەر مەنزەری درەختانم
بەفرە پۆدرەی ڕۆخی درەخشانم
پەلکە زێڕینە پرچی سەر شانم
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی
هێندە لام خۆشە ئەم زەوی و زارە
لای دڵی من بەهەشتی ئاودارە
خۆزگە خۆشتر ئەبوو بە یەکجارە
مەدەنییەت ئەگەییە ئەم شارە
ئەی وەتەن، ئەی وەتەن چ شیرینی
چەندە دڵگیر و چەندە ڕەنگینی