بۆ بەرزیی وڵات بەیداخ نیشانە

بەیداخ، وەرگێڕراوی شیعری ئەحمەد شەوقییە
لە کتێبی:
دیوانی بەختیار زێوەر
بەرهەمی:
فایق زێوەر (1908-1952)
 1 خولەک  482 بینین
بۆ بەرزیی وڵات بەیداخ نیشانە
بۆ سەلامی ئەو وەستان زۆر جوانە
منداڵی ساوای ناو نیشتمانە
بوەستن بانگ کەن لەدەشت و لە دەر
خوا بیپارێزێ ئاشتی بێ یا شەڕ
تاجی دەوڵەتی ئێستا و لەمەوبەر
خۆشەویست بووە و بڵند و سەروەر
دەستدار و بێ دەست ئەکا موزەففەر
بوەستن بانگ کەن لە دەشت و لە دەر
خوا بیپارێزێ ئاشتی بێ یا شەڕ