دوگمە و قەیتان
لە کتێبی:
زەبری هۆنراوە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
926 بینین
لە جووڵەی نەرمی باوەشی سوخمە
کە چنگ گیرئەکا قەیتان لە دوگمە
لە نەرم و شلیی کەمەر و لەشی
تیشکی گوڵاڵەی ڕوومەتی گەشی
لە ناسکۆڵەییی کوڵم و گەردنی
چەپکێ هۆنراوەی ڕەنگینم چنی
کەچی ئەو کچە شۆخە ئازیزە
هەر لەسەر ئەوە دڵی لێم زیزە
ئەمەی من کردم لای ئەو تاوانە
نابێ پێی بڵێم وەک پەریی جوانە